بەغدا مکوڕە لەسەر ناردنی تەنها ٣٦ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ٧


لە کۆبوونەوەی وەفدی وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراق، بەغدا مکوڕبووە لەسەر ناردنی تەنها ٣٦ ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی ٧ دەنێرێت، بەمەش کۆبوونەوەکە شکستی خوارد.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی" وەفدی دارایی هەرێم لە وەزارەتی دارایی عێراقی داواکردووە تەواوکاریی مووچەی مانگی حەوت بنێرێت، بەڵام بەغداد سوور بووە لەسەر ئەوەی جگە لە ٣٦ ملیار دینارەکە پارەی دیکە نانێرێت.( بەمەش کۆبوونەوەکە لەسەر مووچەی مانگی تەموز ٧ شکستی خواردووە ).

بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەکەدا لایەنی عێراقی سوور بوونی خۆی نیشانداوە بۆ ئەوەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بایۆمەتریی بکەن.

بڕیاریش دراوە مووچەی فەرمانبەر و مامۆستایانی ناوچە دابڕێنراوەکان بگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ.
بڕیارە سبەی وفدی دارایی هەرێم لەگەڵ دیوانی چاودێری دارایی عێراقدا کۆببنەوە. 




PM:06:45:28/08/2024