وەزارەتی کارەبا: پێدانی کارەبا باشتر دەبێت

وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاشکرای دەکات کە بەەهۆی کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، پێدانی کارەبای نیشتمانی باشتر دەبێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٩ی ئابی ٢٠٢٤ ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا جەخت لەوەدەکاتەوە کە  بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و کەمبوونەوەی خواست لەسەر بەکارهێنانی کارەبا، پێدانی کارەبای نیشتمانی باشتر دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانی دەدرێت بە هاونیشتمانییان و بۆ مانگی داهاتوو کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاد دەبێت.

لەبارەی بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئیستادا ئومید ئەحمەد دەڵێت" توانای بەرهەمهێنانی کارەبا ٣٥٠٠ مێگاواتە، بەڵام خواست لەسەر کارەبا دوو هێندەیە".



AM:09:45:29/08/2024