کەشناسی هەرێم کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی راگەیاند

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش بە بەرزی دەمێننەوە". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرئاوا و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٤٢

سلێمانی: ٤٠

دهۆک: ٤٠

زاخۆ: ٤٢

هەڵەبجە: ٤٣

کەرکوک: ٤٢

سۆران: ٤١

حاجی ئۆمەران: ٢٨

گەرمیان: ٤٤



AM:09:52:30/08/2024