پێدانی کارەبای نیشتمانی زیاد دەکرێت


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە ئەیلوولەوە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی بۆ هاوڵاتیان زیاد دەکات.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم دەڵێت" لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما ساڵانە خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی زیاد دەکات، هەربۆیە کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبای نیشتمانی کەمدەبنەوە".

لەگەڵ دابەزینی پلەی گەرمی خواست کەمدەبێتەوە و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا زیاددەکەنەوە. هەرچەندە وەزارەتی کارەبا پێشتر باسی لەوە دەکرد، کە رۆژانە ١٠ بۆ ١٢ کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان بە هاوڵاتیان داوە.



PM:05:14:30/08/2024