٦٠ کۆچبەری کورد بەهۆی کونبوونی بەلەمەکەیانەوە لە لەئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوای بەھاناوەچوون دەکەن.
ئەمشەو بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانەی بڵاوبوونەتەوە کۆچبەری٦٠ کورد بەلەمەکەیان کون بووە و لە ئاوەکانی نێوان یۆنان و ئیتاڵیا گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن. کۆچبەرەکان ماوەی سێ رۆژە یۆنانیان بەرەو ئیتاڵیا جێھێشتووە، بەڵام بەھۆی کونبوونی یەختەکەیانەوە لە ئاوی ئازادی نێوان ھەردوو وڵاتدا ماونەتەوە.
کۆچبەرەکان لە دۆخێکی خراپدان و داوای باھاناوەچوون دەکەن و دەڵێن، یەختەکەیان کونێکی گەورەی تێبووە.
رەنج پشدەری چالاکوانی کۆچبەران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " یەختەکە نزیکەی ٦٠ کەسی تێدایە و ٣٠ کەسیان خەڵکی ھەرێمی کوردستانن و ژن و منداڵیشیان تێدایە، ئەوانەی دیکەش خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن".