ناوەندێکی لیکۆڵینەوەی ئەورووپی لە راپۆرتێکدا ڕایگەیاندوە، تورکیا هەوڵ دەدات لە قوبڕسەوە تا هەرێمی کوردستان داگیر بکات، هۆشداریش دەدات لەوەی تورکیا بەنیازە شوناسی ئەو ناوچانە بسڕێتەوە و هەوڵی بەتورککردنیان دەدات.
دامەزراوەی کۆنسرسیۆمی ئەورووپا بۆ لێکۆڵێنەوەی زانستە سیاسییەکان ئەمڕۆ شەممە ٣١ی ئاب، لە وتارێکدا تورکیای بە داگیرکردنی ناوچەگەلێک لە وڵاتانی دیکە بەتایبەتی ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتانی دراوسێی تاوانبار کردوە.
دامەزراوەکە لە وتارێکدا داگیرکردنەکانی تورکیا بە ڕەوتێکی ئامانجدار وەسف دەکات کە لە داگیرکردنی باکوری قوبرس لە ساڵی ١٩٧٤ دەستی پێکردوە و ئێستا زومی لەسەر هەرێمی کوردستان کردوە.
لە وتارەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە تورکیا بە بیانوی تێرۆریزم هێرش دەکاتە سەر وڵاتانی دراوسێی و دواتر هەوڵ دەدات شوناسێکی تورکی بدات بە ئەو ناوچانەی داگیری کردوە.
ئەو دامەزراوە ئەورووپییە، کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەتایبەتی ڕۆژئاوا بە هاوکاری لەگەڵ تورکیا لە ڕەوتی بەتورککردنی ناوچە کوردنشینەکانی سوریا و عێڕاق تاوانبار دەکات.
ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بە بونی بەربڵاوی هێزەکانی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان کردوە و هۆشداریی داوە کە تورکیا دەیەوێت شوناسی کوردی ئەو ناوچانە بسڕێتەوە و هەوڵی بە تورک کردنیان بدات