هاوڵاتییەکای خەڵکی دەهۆک کە باوکی ٣ منداڵە لە شاری ئیستانبوڵ بە ١٢ کەس هێرشی دەکەنە سەر و دەکوژرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکان درەنگانی شەوی رابردوو هاوڵاتییەکی دانیشتووی ناحیەی کەلەکچی سەر بە پارێزگەی دهۆک بە ناوی (حەکیم لوقمان) لەلایەن چەند کەسێکەوە لە ئیستانبوڵ کوژرا.
لەمبارەیەوە ڕەمەزان ئەحمەد، ئامۆزای کوژراوەکە ڕایگەیاندووە" هێشتا هۆکاری شەڕەکە نازانین، بەڵام بە ١٢ کەسەوە لە ئامۆزاکەیان داوە و چەقۆیەک بەر دڵی کەوتووە."
راشیگەیاند" کە پۆلیسی تورکیا برازایەک و ئامۆزایەکی حەکیمیان دەستگیرکردووە کە لەگەڵی بوون، بەڵام تۆمەتبارەکان هەڵاتوون".
حەکیم لوقمان پێشانگەی ئۆتۆمبێلی هەیە و خێزاندارە و باوکی سێ منداڵە، لە دوبەیەوە گەڕاوەتەوە ئیستانبوڵ و لەوێ تووشی ئەو شەڕە بوو و کوژراوە".