رۆژهەڵاتی کوردستان.. زیاتر لە١٠ خۆپیشاندەر لە سنە لەلایەنهێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکران

شەوی ڕابردو هاوڵاتیانی ناحییەکی سەر بە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆپیشاندانیان کردو هێزە ئەمنیەکان بۆ ڕێگری لە خۆپیشاندانەکە توندوتیژیان بەکار هێناوە کە بەهۆیەوە ١٠ کەس بریندار بون و ١٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون.

ڕێکخراوی هەنگاوبۆ مافەکانی مافی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەکردوە خۆپیشاندانەکە درەنگانکی شەوی ڕابردو لە ناحیەی بڵوان ئاوای سەر بە پارێزگای سنە، هاوڵاتیان بەهۆی خراپی ڕێگاو بانەکانەوە خۆپیشاندانیان ئەنجام داوە، بەڵام هێزە ئەمنیەکان دەستێوەردانیان کرد و ئاڵۆزی دروست بوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کاتی دروستبونی ئاڵۆزیەکاندا بەهۆی هێرشی هێزە ئەمننیەکان نزیکەی١٠ کەس بریندار بون و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکەش دەستبەسەر کراون، بۆ کۆتایی هاتن بەخۆپیشاندانەکە هێزێکی زۆری ئەمنی لەو ناوچەیە جێگیر کراون.

ڕێکخراوی هەنگاو،ئەوەشیخستوە تەڕوخۆپیشاندەران بارهەڵگرێکی دەوڵەت و ئۆتۆمبێلێکی هێزە ئەمنیەکانیان سوتاندوە.




PM:03:49:02/09/2024