لەبارەی دابەشکردنی مووچەکانیان خانەنشینانى پێشمەرگە ئاگادار دەکرێنەوە

لەبارەی دابەشکردنی مووچەکانیان بانکی شێروانە خانەنشینانى پێشمەرگە ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت" سبەینێ مووچە دابەشناکرێت". 
 
بانکى شێروانە لە هەولێر، ئەمشەو دووشەممە ٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە خانەنشینانی پێشمەرگە دێرین و ئەیلول، مووچەیان دابەشناکرێت تاکو گەیشتنی لیستی هاوتاکراوی مووچە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرکاتێک لیستی هاوتاکراوی خانەنشینانی پێشمەرگە گەیشت، لە دابەشکردنی مووچەکانیان ئاگادار دەکرێنەوە. 

دوای زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم لیستى مووچەى مانگى تەموزی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و بەپێی خشەکەش لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران دەکرێت و ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت. 

هەروەها بەپێی بڕیارێکی 
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیارە مووچەی مانگی تەموزی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان، بەپێی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو و بە هاوتاکراوی هاوشێوەی عێراق دابەشبکرێت. 


PM:10:11:02/09/2024