ساڵی خوێندنی 2013 – 2014 به‌ساڵی نه‌كه‌وتن ئه‌ژمار دەكرێت
وەزارەتی خوێندنی باڵا‌و توێژینەوەی زانستی بڕیاریدا ساڵی خوێندنی 2013 – 2014 به‌ساڵی نه‌كه‌وتن ئه‌ژمار بكرێت، ئەمەش ئەو خوێندكارانە ناگرێتەوە بەهۆی قۆپیەوە كەوتنیان بۆ دەرچووە.
ئه‌مڕۆ 2/11/2014 به‌سه‌رپه‌رشتی (د. یوسف گۆران) وه‌زیری خویندنی باڵا‌و تویژینه‌وه‌ی زانستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئاماده‌بوونی سه‌رۆك زانكۆ و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌و خوێندنی باڵا له‌په‌رله‌مانی كوردستان و راوێژكاران و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی له دیوانی وه‌زاره‌ت ئه‌نجامدا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا د. یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌رێم دوای ئاماژه‌كردن به‌بارودۆخی سیاسی و ئابوری و ئه‌منی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێشنیازی كرد، ئه‌نجومه‌نی وه‌زارت بڕیار بدات ساڵی خوێندنی ( 2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نی وه‌زاره‌ت دوای گفتوگۆ و راگۆڕینه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌كان بڕیاریدا ساڵی خوێندنی (2013 – 2014) به‌ساڵی نه‌كه‌وتن (عدم رسوب) ئه‌ژمار بكرێت.
ئه‌م بڕیاره ئه‌و خوێندكار‌و قوتابیانه ناگرێته‌وه كه به‌هۆی قۆپیه (غش)، یان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی (ئینزیبات)یه‌وه بڕیاری كه‌وتنیان بۆ ده‌رچووه.
PM:02:34:02/11/2014