بەرەی تورکمانی:بەردەوام دەبین لە بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک

بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند، سوورەن لەسەر هەڵوێستیان بۆ ڕەتکردنەوەی پێکهاتنی حکومەتی خۆجێی کەرکووک و چاوەڕێی یەکلابوونەوەی سکاڵاکەیان لە دادگای فێدراڵی دەکەن.

مەکتەبی سیاسیی بەرەی تورکمانی ئەمڕۆ سێشەممە ٣ی ئەیلوول ڕاگەیاندنێکی بڵاوکردەوە و دەربارەی هەڵبژاردنەکان دوایی هەڵوێستی خۆیان بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەڵێن"ئەندامانمان لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەردەوام دەبن لە بایكۆتی دانیشتنەكانی ئەنجومەن تا یەكلابوونەوەی سكاڵا یاساییەكەمان (مەبەست لەو سكاڵایە كە لە دادگای فیدراڵی لەبارەی كۆبونەوەی شەوی ١٠ی ئەنجومەنی پارێزگایە لە بەغداد). 



PM:11:56:03/09/2024