وەزارەتی پێشمەرگە هۆکاری دابەشنەکردنی هاوکاری هێزەکانی ئاشکرا دەکات

وەزارەتی پێشمەرگە هۆکاری دابەشنەکردنی هاوکارییەکانای هاوپەیمانان بەسەر بەشێک لە هێزەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات و دەڵێت" چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکەین بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان".

وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، گرفتی پێنەدانی هاوکارییە داراییەکانی هاوپەیمانان بۆ بەشێک لەهێزەکانی پێشمەرگە هیچ پەیوەندیێکی بە بریارەکانی وەزارەتی پێشمەرگەوە نیە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەندیدارە بەشێوازی کارکردن و پێدانی هاوکاری هاوپەیمانان بەیەکە سەربازییەکان.

ڕوونیشیکردۆتەوە، گرفتی ئەو یەکە سەربازیانە پەیوەستە بە هەبوونی ڕۆتینێکی ئەمنی هێزەکانی هاوپەیمانان، لەم بارەیەشەوە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی پێویستی ناوە و کاری جدی لەسەرکردوە .

ئاشکراشیکرد، وەزارەتی پێشمەرگە چاوەروانی بڕیاری هاوپەیمانان دەکات بۆ ڕێکخستنەوە و چۆنیەتی دابەشکردنی هاوکاریەکانیان بۆ یەکەکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە.


PM:07:36:04/09/2024