ئەمڕۆ هێزێکی زۆری ئاسایش چوونەتە سەر بارەگاکانی کۆمەڵە لە زرگوێز و چەندان ئۆتۆمبێڵی بارهەڵگریان پێیە و دەستپێکردووە بە گواستنەوەی کۆمەڵەکان بۆ کەمپی سورداش.
بە پێی زانیارییەکانی ( سپی) بە دەیان سەیارە پڕ کراون لە ئەندامان و بنەماڵەکانی پێشمەرگەکانی کومەڵە و لە ژێر پاسەوانی هێزەکانی ئاسایشدا دەگوازرێنەوە بۆ کەمپی سورداش.
دوێنێش ماڵپەڕی ( سپی) وەکوو یەکەم ماڵپەڕ بڵاویکردەوە کە وەفدێکی ئاسایش سەردانی بارەگاکانی کۆمەڵەی کردووەو لە ڕێگای نامەیەکی فەرمیەوە داوایان لێکردوون کە تا ١/١٠/٢٠٢٤ سەرجەم بارەگاکانیان لە زڕگوێز و زرگوێز چۆڵبکەن.