پەروەردەی هەرێم وادەی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندنی ڕاگەیاند

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕۆژی ٢٥ی ئەیلولی ٢٠٢٤ی وەک یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد. 

سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگه‌یاند" ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی ٩ی ٢٠٢٤ یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤ - ٢٠٢٥) بێت". 

دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن لەکاتێکدایە، ساڵی ڕابردوو دژی دواکەوتنی مووچەکانیان مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشانداندان و بایکۆتی خوێندنیان ڕاگەیاند کە بەهۆیەوە چەند مانگێک پڕۆسەی خوێندن دواکەوت. 



PM:01:36:05/09/2024