لە ماوەی چوار رۆژی ئەم مانگەدا ١٧ هاوڵاتی كورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیركراون كە مێردمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵ لە نێویاندایە.
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكردەوە" لە چوار رۆژی سەرەتای ئەم مانگەدا ١٠ هاوڵاتی کورد لە شارۆچكەی بڵواناوای سەر بە شاری دێوڵان و ٤ هاوڵاتی كە یەكێكیان مێردمنداڵی تەمەن ١٦ ساڵە لە مەهاباد و ٣ هاوڵاتی دیكە لە شنۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە دەستگیركراون و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووسیان نادیارە".
رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ڕاپۆرتەکەیدا هۆكاری دەستگیرکردنی ئەو هاوڵاتییە كوردانەی ئاشكرانەكردووە.