داعش هێرشێکی نوێ ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کانی کانی کورده‌و شاره‌وانی و ده‌روازه‌ی پڕسووس و شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه‌ش به‌توندی وه‌ڵامیان ده‌ده‌نه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له کوبانێوه به سپی میدیای راگه‌یاند که نێوه‌رۆی ئه‌مرۆ 2 تشرینی دووه‌م هێزه‌کانی داعش به چه‌ندین تانک و زرێپۆشه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر بنکه‌کانی یه‌په‌گه له گه‌ڕه‌که‌کانی کانی کورده‌و شاره‌وانی و ده‌روازه‌ی پڕسوس( تاکه ده‌روازه‌ی نێوان کوبانێ و تورکیا )، تا ئێستا شه‌ڕ زۆر به‌قورسی له‌و گه‌ڕه‌کانه به‌رده‌وامه.
ئه‌م هێرشه نوێیه‌ی داعش له کاتێکدایه که دوو رۆژه هێزێکی پڕ چه‌کی پێشمه‌رگه گه‌یشتۆته کوبانێ و پێشبینیش ده‌کرێت ئه‌و هێزه ده‌وریان هه‌بێت له گۆڕینی هاوکێشه‌ی هێز به قازانجی کورد دا.