لە شاری مەڕەشی باکووری کوردستان بومەلەرزەیەکی بەهێز ڕوویدا

ئەمڕۆ شەممە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی پێنج پلە شاری مەڕەشی باکووری کوردستانی هەژاند.

سه‌رۆكایه‌تی بەڕێوەبردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (ئافاد) رایگەیاندووە" کاتژمێر (٩:٣١) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٥) پلەی رێختەر، لە سنووری پارێزگای مەڕەشی باکوری کوردستان روویداوە". 

عئاماژەی بەوەشکردووە، بوومەلەرزەکە بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر بووە، هاوکات ٣٤ کیلۆمەتر لە غازی عەنتابەوە دوور بووە.

هەروەها زەمینلەرزەکە لە هەریەک لە عێراق، سووریا، ئوردون، لوبنان و یۆنان هەستی پێکراوە.


PM:01:05:07/09/2024