هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئابی هێزەکانی پێشمەرگە دابەشدەکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ وەزارەتی پێشمەرگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" رۆژی دووشەممە ٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ هاوکاری مانگی ( ٨/٢٠٢٤ ) دابەشدەکرێت".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە" دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون".