ئەمڕۆ ٢٠٠ ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند'' بەغدا ٢٠٠ ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکات".

غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند،" بڕی ٤٨٣ ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراقی ماوە، لەدوای ئەوەی سودانی رەزامەندی لەسەردا بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕەوانەی هەرێم بکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەوڵداین بەغدا پارەکە بە یەک گوژمە بنێرێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئەمڕۆ تەنها ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانە دەکەن.


PM:12:21:08/09/2024