"دوو ژن و پیاوێک بە زەبری چەقۆ ٣٠ ملیۆن دینار لە هاوڵاتییەک دەسەنن"

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو ژن و پیاوێکی ڕاگەیاند کە بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە نزیکەی ٣٠ ملیۆن دیناریان لە هاوڵاتییەک سەندووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ڕاگەیاندراوێكی بڵاوكردەوە، تێیدا هاتووە" كەسێك سكاڵای تۆماركرد كە سێ‌ كەس چوونەتە ناو ماڵەكەیەوە و بە زەبری چەقۆ و هەڕەشە، نزیكەی ٣٠ ملیۆن دیناری عیراقییان لێ سەندووە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرسێ‌ تۆمەتبارەكە دۆزرانەوە و بە بڕیاری دادوەر دەستگیركران، لە كاتی دەستگیركردنیشیاندا، دەست بەسەر بڕێك پارەدا گیرا كە بە تۆمەتباران بوو. 

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا هەریەك لە تۆمەتباران (ر،س، ع) لە دایكبووی ١٩٨٨ ڕەگەز نێر، (م،ع،س) لە دایكبووی ١٩٩٦ ڕەگەز مێ‌، (د،س،ع) لە دایكبووی ١٩٩٧ ڕەگەز مێ‌، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.



PM:01:32:08/09/2024