کاندیدێکی ناسراوی گۆڕان کۆچی دوایی کرد

ئیسماعیل عەبدوڵڵا کاندیدی ناسراوی بزوتنەوەی گۆڕان، بەهۆی نەخۆشییەکی کتوپڕەوە کۆچی دوایی کرد. 

ئیسماعیل عەبدوڵا ناسراو بە ئیسماعیلى سەراى ئازادى، ئەمڕۆ یەکشەممە ٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ کە ماوەیەکە تووشی نەخۆشی شێرپەنجە بووە و چارەسەری پزیشکی وەردەگرت، بەهۆى نەخۆشییەکى کتوپڕەوە لە نەخۆشخانە کۆچى دوایى کرد.

ئیسماعیل عەبدوڵا ساڵی ١٩٨٢ لە شاری سلێمانی لە دایکبووە، هەڵسوراوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان بوو کە بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەسەر لیستی گۆڕان کاندید کرابوو. 

هەروەها ئیسماعیل عەبدوڵا بێژەرى خۆپیشاندانەکانى ١٧ی سوباتی ساڵی ٢٠١١ بوو، بەوهۆیەشەوە نازناوی ئیسماعیلى سەراى ئازادى لێنرابوو. 



PM:01:49:08/09/2024