درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکێکی دهۆک ئەفسەرێکی پێشمەرگە لەلایەن باوکییەوە کوژرا و دوای ماوەیەک توانرا دەستگیربکرێت.
هێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆک، ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ رایگەیاند" درەنگانی شەوی رابردوو لە گەڕەکی ڕەزا لە سەنتەری شاری دهۆک باوکێک کوڕەکەی خۆی کوشت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە بۆ شوێنی رووداوەکە توانرا تۆمەتبارەکە دەستگیربکرێت.
هێمن سلێمان ئەوەشی خستەڕوو، تا ئێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەی تیمەکانیان دەستیپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە.
دەربارەی ناسنامە و پیشەی قوربانییەکە، وتەبێژەکەی پۆلیسی دهۆک باس لەوەدەکات، ئهو كهسهی كوژراوه تەمەنی (٣٠) ساڵە و پیشەی پێشمەرگە بووە به پلهی رائید، لە ئێستاشدا تهرمەکەی بۆ توێکاری له پزیشكی دادی دهۆكه.