پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکەدا ئەنجامى کۆبوونەوەکانی هەرێم و بەغداد تاوتوێ دەکات.
بەپێی كارنامهی كاری كۆبوونهوهکە، کاتژمێر (١٠:٠٠)ی بەیانی ئەمڕۆ ١١ی ئەیلولی ٢٠٢٤، کۆبوونەوەى ئاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم لە هۆڵى مامۆستا سەعید ئەنجام دەدرێت و کۆبوونەوەکەش تەنها لە یەک تەوەر پێکدێت و تا کاتژمێر (١١:٠٠)ی پێشنیوەڕۆش بەردەوام دەبێت.
هەر بەپێی کارنامەکەی ئەنجوومەنی وەزیران، لە کۆبونەوەکەدا گفتوگۆ و خستنەڕووى ئەنجامى کۆبوونەوەى هاوبەشى ئەنجومەنى وزاری فیدراڵى بۆ کاروبارى ئابوری و ئەنجوومەنى ئابورى هەرێمى کوردستان لە شارى هەولێر کە لە رۆژانى ٨ و ٩ی ئەم مانگە بەڕێوەچوو، تاوتوێ دەکرێت، هەروەها رێکار و هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى بڕیار و راسپاردەکان دەخرێنەڕوو.