لەسەر داوای حكومەت دانیشتنی سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دواخرا
په‌رله‌مانی كوردستان
تارق جه‌وهه‌ر راوێژكاری راگه‌یاندن له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند دانیشتنی ئاسایی ژماره 10ی په‌رله‌مانی كوردستان كهبریاربوو سه‌عات11ی پێشنیوه‌رۆی رۆژی سێشه‌ممه ریكه‌وتی 4-11-2014 به‌رێوه‌بچێت، بۆ كاتێكی تری هه‌فته‌ی ئاینده دواخرا.
بریاربوو له‌م دانیشتنه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی گرفتی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌بودجه‌ی گشتی عیراقی فیدرال وراسپارده‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ وه‌فدی دانووستكاری هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
سه‌باره‌ت به هۆكاری دواخستنی دانیشتنه‌كه، راوێژكاری راگه‌یاندنی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای كاتی زیاتری كردووه، بۆ دیراسه‌كردن و وردبوونه‌وه‌ی زیاتر له‌و راپۆرتانه‌ی كه له‌لایه‌ن هه‌ردوو( لیژنه‌ی كاروباری دارایی وئابووری و وه‌به‌رهێنان - و لیژنه‌ی پیشه‌شازی و وزه‌و سامانه‌سروشتیه‌كان) ی په‌رله‌مان ئاماده‌كراوه.
وتی "بۆیه سه‌رۆكایه‌تی بریاریدا دانیشتنه‌كه‌ی سبه‌ی سێشه‌ممه بۆ كاتێكی تری هه‌فته‌ی داهاتوو دوابخرێت".
PM:02:08:03/11/2014