یەکێتی وەڵامی پارتی دەداتەوە
دیداری شاندێكی یەكێتی لەگەڵ مالیكی
پاش دیداری شاندێكی یەكێتی لەگەڵ نوری مالیكی پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق داوای روونكردنەوەی لەیەكێتی كرد. یەكێتیش لەمبارەیەوە روونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە.
لەمبارەیەوە شۆرش ئیسماعیل ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە لێدوانێکیدا بە SNN ی راگەیاند، سەردانی وەفدەکەی ھەرێم بۆ بەغدا سەردانێکی حزبی و سیاسی نێوان یەکێتی و ئەو لایەنانە بووە، بەتایبەت دوای سەردانی سەرجەم ئەو کەسایەتی و لایەنە عێراقیانەبوو بۆ ھەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ سەرۆک مام جەلال، پێویست بوو کە سەردانێک بکرێتەوە، بۆیە پێویست بە پرسکردن بە سەرکردایەتی کورد و حکومەت ناکات .
وتیشی، کارێکی ئاسییە یەکێتی سەردانێکی لەو شێوەیە بکات و بە ئاراستەیەکی باشیشدا دەروات، لەو دیدارانەشدا ئەگەر باسی موچە و بودجەی ھەرێمی کوردستان کرابێت یەکێتی بەرگری لە ھەرێم کردووە و ھەمیشە تەئکیدیکردۆتەوە کە زوڵم لە فەرمانبەرانی ھەرێم کراوە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێت و مافی کورد بدرێت .
PM:02:46:03/11/2014