وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دوادەکەوێت

وا بریار بوو بانگەشەی هەڵبژاردن ١٦ی ئەیلوول دەستپێبکات،، بەڵام هەموو ئاماژەکان دەریدەخەن کە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن دوادەخریت.

سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوول بە سپی ڕاگەیاند" بە ئەگەری زۆر وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دوادەکەوێت".

سەرچاوەکە ئاشکراشی کرد، لەوانەیە وادەی بانگەشە بۆ ماوی چوار ڕۆژ دوا دەکەوێت و بکەوێتە ٢٠ی ئەیلوول.

هەر لەو پەیوەندییەدا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق  لە ڕاگەیەندراوێکدا  ئاماژەی بۆ ئەوە کردبوو کە دوای پەسەندکردنی لیستەکانی پاڵوێراوان لە لایەن ئەنجوومەنی کۆمیسیارانەوە وادەی دەستپێکردنی بانگەشە بۆ هەڵبژادنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیەنرێت.

بڕیارە ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە بەڕێوەبچێت




PM:09:46:12/09/2024