بانکی ناوەندیی عێراق: پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، "پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامی هەیە و تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت".

بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، پێدانی دۆلار بە نرخی فەرمی بەردەوامی هەیە و تەنیا لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت و هاوڵاتیان ئاگاداری نووسراوە ساختەکان بن.

بانکی ناوەندیی عێراقی ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ئەیلوولی  لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە، پڕۆسەی فرۆشتنی دۆلار لە ڕێگەی ئەو شوێنانەی کە بۆ ئەم مەبەستە دیاریکراون لە فڕۆکەخانەکاندا زۆر بە ئاسانی بەڕێوەدەچێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، "دۆلار لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو نادرێتە گەشتیاران، بەڵکوو لە فڕۆکەخانەکان دەدرێت".

ڕاگەیەندراوەکەی بانکی ناوندی دوای ئەوە هات نووسراوێکی ساختە بە ناوی بانکەکەوە بڵاوکراوە کە دۆلار لە کۆمپانیاکانی ئاڵوگۆڕی دراو دەدرێتە گەشتیاران.



AM:12:03:13/09/2024