لەسەر دۆسییەی کوشتنی نارین گۆرانی تەمەن هەشت ساڵان دادگا بڕیاری زیندانیکردنی بۆ هەشت کەس دەرکرد کە لە نێویاندا دایک و برایەکی هەن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە" پاش ١٢ کاتژمێر لە لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی ئامەد لە ٢٢ تۆمەتبارانی کەیسی کوشتنی نارین گوران تەمەن هەشت ساڵان، دادوەر یوکسەل گوران بڕیاریدا دایکی نارین و ئەنەس گورانی برای نارین، بە تۆمەتی ڕووداوەکە زیندانی بکرێن".
میدیاکانی تورکیا ئاماژە بەوەش دەکەن، هەر لەسەر دۆسییەی نارین شەش کەسی دیکەش بە تۆمەتی بەلاڕێدابردنی ڕووداوەکە و لەناوبردنی بەڵگەکان زیندانیکراون، هەروەها ١٠ کەسی دیکەیان بە بڕیاری دادوەر
ئازاد کراون کە لە نێویاندا عارف گورانی باوکی نارین هەیە.
نارین گۆران کچێکی کوردی دانیشتوی شاری ئامەدی باکوری کوردستان بوو، ١٩ ڕۆژ پێش ئێستا پاش گەڕانەوەی لە کۆرسی قورئان خوێندن بێسەروشوێن ببوو، لە رۆژی ٨ی ئەم مانگە لە گوندی تاشڤانتەپە، تەرمەکەی لە توورەگەیەکدا دۆزرایەوە.