له‌ سنووری كه‌ركوك دوو ئه‌فسه‌ری باڵای عێراق كوژران و دوانیش بریندارن

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی ئەیلولی ٢٠٢٤، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداری لە سنووری پارێزگای کەرکوک دوو ئەفسەری سوپای عێراق کوژراون و دوانی دیکەش برینداربوون. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ لە قەزای دوبزی سەر بە پارێزگای کەرکوک هێرشێکی چەکداری کراوەتە سەر ئۆتۆمبێلێکی سوپای عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئاکامی هێرشەکە دوو ئەفسەری باڵای سوپای عێراق کوژراون و دوو سەربازی دیکەش بریندار بوون. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزێکی سوپای عێراق گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و شوێنەکەیان گەمارۆداوە و تەرمی دوو قوربانییەکە و بریندارەکەیان گواستووەتەوە و ئۆپەراسیۆنێکی چەکدارییان لە ناوچەکە دەستپێکردووە بۆ گەڕان بەدوای هێرشبەرەکاندا. 


AM:11:55:13/09/2024