مووچەی مانگی ئەیلولی خانەنشینی پێشمەرگە هاوتا دەکرێت

بەرپرسێکی خانەنشینی پێشمەرگە ڕایدەگەیەنێت" مووچەی مانگی ئابی خانەنشینی پێشمەرگە هاوشێوەی پێشو دابەش دەکرێت، بەڵام بۆ مانگی ئەیلول هاوتا دەکرێت".

هادی ئەکرەم، بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگەی سلێمانی بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند" تا ئێستا کێشەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە نزیکەی سێ هەزار پلەدارە چارەسەرنەکراوە."

وتیشی" ئەوانەی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کورد بەشداربوون و پلەیان پێدراوە ئەوانە مووچەکانیان کەمدەکات، لەبەرئەوە لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتی ئەوانین کە بۆ مانگی ئاب بەهەمان لیستی مووچەی مانگی تەمووز خانەنشینانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن و بۆ مانگی ئەیلوول مووچەکانیان هاوتادەکرێت".

هادی ئەکرەم ئەوەشی خستەڕوو کە زۆربەی خانەنشینانی پێشمەرگە بە هاوتاکردنی مووچەکانیان لەگەڵ خانەنشینانی سەربازیی عێراق مووچەکانیان زیاددەکات و کەمترین مووچەش دەبێتە ٦٠٠ هەزار دینار.



PM:01:50:14/09/2024