وەزارەتی پێشمەرگە: بەغدا داوای هاوکاری پێشمه‌رگه‌ی کردووه بۆ رزگارکردنی موسڵ
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌رایگەیاند وه‌زاره‌تی به‌رگری داوای هاوکاری پێشمه‌رگه‌ی کردووه بۆ رزگارکردنی موسل، به‌ڵام له‌به‌رامبه‌ردا داوا پرچه‌ککردنی هێزی پێشمه‌رگه‌مانکردووه.
ئەمرۆ وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبه‌یدی سەردانی هەولێری كرد‌و پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد و، له‌کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیدا جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که ئاشکراده‌کات.
کۆبوونه‌وه‌که‌ی نێوان وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زیری به‌رگری عێراق ماوه‌ی یه‌ک کاتژمێرێک به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه‌کانی رۆژنیوز به‌هیچ شێوه‌یه‌ک باسی ناردنی موچه‌ی پێشمه‌رگه بۆ هه‌رێم نه‌کراوه.
جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، له کۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌که‌دا وتی:" له کۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری، چه‌ند داواکارییه‌کمان ئاراسته‌ی وه‌زیر کرد و به ئه‌رێنی داواکارییه‌کانی وه‌رگرت و به‌ڵێنی دا له‌به‌غداد گفتوگۆی له‌سه‌ر بکات ".
یاوه‌ر، ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: یه‌کێک له‌خاڵه‌کان قسه‌کردن بوو، له‌سه‌ر دروستکردنی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش له‌نێوان به‌غداد و هه‌رێم بۆ زیاتر به‌ره‌و پێشبردنی به‌ره‌کانی جه‌نگ".
وتیشی: به‌وه‌زیری به‌رگریمان وت، دابه‌زینی فڕۆکه‌کانی هاوکاری هاوپه‌یمانان له به‌غداد هۆکاری دواکه‌وتنی گه‌یشتنی کۆمه‌که‌کانه بۆ هه‌رێمی کوردستان، دره‌نگ ده‌گاته ده‌ستی پێشمه‌رگه، بۆیه پێویسته راسه‌وخۆ ئه‌و کۆمه‌کانه بێنه هه‌ولێر.
ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان راشیگه‌یاند:"داوامانکردووه، موچه‌ی پێشمه‌رگه بخریته سه‌ر بودجه‌ی سیادی، به‌ڵام وه‌زیری به‌رگری وتویه‌تی، ئه‌وه له‌ده‌سه‌ڵاتی بڕیاری من دا نییه".
PM:03:45:03/11/2014