وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی: زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبیلی بێسەرەتا لەهەرێمی كوردستان هەیە

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت" لەئێستادا بونی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بوەتە واقیعی حاڵ، پێشنیار دەكات ئەو ئۆتۆمبیلانە تۆمار بكرێن."

بەهمەن عەبدوڵا، وتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاندووە"  بونی ئۆتۆمبێلە بێسەرەتاكان بوەتە واقیعی حاڵ، بۆیە تۆماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتیەكانی هاتوچۆی هەرێم لە بەرژەوەندی دۆخی ئەمنی و لە بەرژەوەندی باری دارایی هاوڵاتیاندایە".

ئاماژەی بەوەكرد بەگوێرەی سەرژمێرییەكی ساڵی ٢٠٢١ نزیكەی ٢٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا كۆدیان بۆ كراوە، لەو كاتەوە ژمارەكە لە زیادبوندایە و لەئێستادا زیاتر لە ٣٠ هەزار ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا لە هەرێمی كوردستان هەیە كە بەشی زۆریان لای چینی هەژاری كۆمەڵگەن و چارەنوسیان نادیارە.

وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی دەشڵێت" پێشنیار دەكات سەرجەم ئەو ئۆتۆمبیلانە، ئەوانەی مەرجەكانی سەلامەتی و توندوتۆڵییان تێدایە و لەپشكنین دەردەچن، لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێك ڕسومات تۆمار بكرێن".



PM:12:53:15/09/2024