دوو کەس لە کەرکووک دەستگیرکران کە ئامانجیان بووە خۆیان بتەقێننەوە

لە کەرکووک دوو کەس دەستگیرکران کە ئامانجیان بووە لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر خۆیان بتەقێننەوە.

میدیاکانی کوردستان ئەمشۆ یەکشەممە ١٥ی ئەیلوول بڵاویانکردەوە لە شەقامی پشتێنەی کەرکوک دوو کەس دەستگیرکران کە ئامانجیان بووە لە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەردا تەقینەوە ئەنجام بدەن.

زانیارییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن دوو کەس لە لایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراون کە خۆکوژ بوون و هاوکات هێزێکی زۆری ئەمنی لە شوێنی ڕوداوەکە بڵاوکراوەتەوە کە سەرقاڵی پوچەڵکردنەوەی بۆمبەکەن.

هەر لەو پەیوەندییەدا ده‌نگۆی كوژرانی یه‌كێك له‌خۆكوژه‌كان هه‌یه‌ به‌ڵام تائێستا پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه‌



PM:11:06:15/09/2024