یەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ لە هەرێم دەستپێدەکات

شارەزایەکی بواری کەشناسی ڕایدەگەیەنێت" سبەینێ پلەکانی گەرما نزمتردەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ و لە ڕۆژی هەینی-شەوە یەکەم شەپۆلی بارانی ئەمساڵ لە ناوچەکە دەستپێدەکات". 

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشوهەوا، ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" سبەینێ سێشەممە لە ئەنجامی زیادبوونی کاریگەری ھەوای فێنکی دەریای ناوەراست لەسەر ناوچەکانی هەرێم پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ (٢ تا ٣) پلەی دیکە نزمدەبنەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت، هەروەها خێرای باش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (١٠- ٢٥)کم دەبێت لە هەر کاتژمێرێکدا و ئاراستەکەشی ڕووەو باکوری رۆژئاوا دەبێت. 

لەبارەی کەشوهەوا ڕۆژانی داهاتوو، ئاراس جەبار پێشبینیش دەکات کە لە ئەنجامی نزیکبوونەوە و کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست لە رۆژانی داھاتوودا رێژەی ھەور لە ئاسمانی ناوچەکانی هەرێم زیاتر دەبێت و ھەندێک کات ئاسمان بەگشتی دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەوری بەرز و مامناوەند. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە رۆژی ھەینی ٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ پێشبینی یەکەم بارانی ئەمساڵ لە ناوچەکەدا دەکرێت. 

بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیکراو بۆ سبەی بەمشێوەیە دەبێت:

ھەولێر ٣٤ پلە

سلێمانی ٣٣ پلە

دھۆک ٣٣ پلە

ھەڵەبجە ٣٣ پلە

کەرکوک ٢٣ پلە

ئیدارەی گەرمیان ٣٨ پلە

ئیدارەی راپەرین ٣٤ پلە

ئیدارەی سۆران ٣٣ پلە 

ئیدارەی زاخۆ ٣٢ پلە

حاجی ئۆمەران ٢٥ پلە

بەغداد ٣٨ پلە 

بەسرە ٤٢ پلە 

ئەنبار ٣٠ پلە

نەجەف ٣٩ پلە

نەینەوا ٣٤ پلە 

واسیت ٤٠ پلە 

سەڵاحەدین ٣٨ پلە

میسان ٤٠ پلە

زیقار ٤٢ پلە 

موسەنا ٤١ پلە 

دیالە ٣٩ پلە

بابل ٣٨ پلە 

کەربەلا ٣٨ پلە

قادسیە ٣٨ پلە


PM:10:23:16/09/2024