ڕۆژنامەنوسێکی سلێمانی: ١٢ کاتژمێر زیندانیکراوم

بەشدار بازیانی کە ڕۆژنامەنوسێکی شاری سلێمانییە ڕایدەگەیەنێت" بۆ ماوەی (١٢) کاتژمێر لە بەندیخانەی فەرماندەیی دژە تیرۆری یەکێتی زیندانیکراوم". 

ڕۆژنامەنوس بەشدار بازیانی، ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوسیویەتی" ماوەی (١٢) کاتژمێر لەسەر داوا و تەڵەبی وەهاب هەڵەبجەیی، بەرپرسی دژە تیرۆری سلێمانی لە بەندیخانەی فەرماندەیی دەست بەسەرم". 

دەشڵێت" بەلامەوە عاجباتیە لەنێو هەواڵی پەنجا رۆژنامەنووسدا، وەهاب هەڵەبجەیی تەنها سکاڵای لە من کردووە، ئەو ئەمری دادگای بۆ دەرچووە لە کەیسی هاوکار جافدا، ئێمەش هەواڵەکەمان بڵاوکردبوەوە، ئەبوو چیمان کردبا؟". 

بەشدار بازیانی ڕاشیگەیاندووە" کەلەپچە و ئەوانە بووەستێ، دواتر قسەم دەبێت، بەڵام سوپاس بۆ قوباد تاڵەبانی کە داوای کردبوو ئازاد بکرێم و لە بەندیخانە دەربهێندرێم". 


PM:11:13:16/09/2024