سبەی پارەی گەنم دابەش دەكرێت

سایلۆی هەولێر و قوشتەپە ئاشكرای دەكەن، سبەی پارەی گەنم دابەش دەكرێت و جووتیارانیش لە چەند ڕێكارێكی خەرجكردن ئاگادار دەكرێنەوە.

سایلۆی هەولێر لە ڕاگەیانراوێكدا بڵاویکردەوە" جووتیاران ئاگادار دەكەینەوە، سبەی پێنج شەممە، ١٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ دابەشكردنی چەكی جووتیاران لە زنجیرە ٧٤٥ تاكو زنجیرە ٩٥٠ دەست پێدەكات، كە گەنمەكانیان ڕادەستی سایلۆی هەولێر كردووە".

ئاماژە بەوەشكراوە، هەروەها سایلۆی قوشتەپە لە زنجیرە ٢٤ تاكو زنجیره ٢٠٠ دەست بە دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەكات، كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە كردووە، هەر لە سایلۆی قوشتەپەش چەك وەردەگرن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە وەزارەتی بازرگانی عێراق بڕێكی پارەی گەنمی جووتیارانی ئەمساڵی ڕەوانەی هەرێم كردووە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا تەواوی پارەی گەنمی جووتیاران خەرج بكات.


PM:07:30:18/09/2024