بڕیارە هەفتەی داهاتوو شاندی هەرێم بۆ پرسی مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێم سەردانی بەغدا بکات.
ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتوو، شاندی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگەکانی ٨ و ٩ سەردانی بەغدا دەکات".
ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەردانی وەفدەکە بەدواداچوونە بۆ کۆی بڕیارەکانی ئەنجومەنی ئابوریی هەرێمی کوردستان و عێراق، و لە پێشینەی بڕیارەکانیش مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە، بەتایبەت بۆ مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ئەمساڵ.
ئەمەش لە کاتێکدایە، کە نزیکدەبینەوە لە مانگی تشرینی یەکەم تاوەکو ئێستا وادەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ٨ دیار نییە.