لە سەقز ڕۆژنامەنووسێک دەستگیر کرا

ڕۆژنامەنووسێکی کوردی خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شەقامێکی بانە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ چوارشەممە فەردین مستەفایی تەمەن ٣٩ ساڵ و خەڵکی سەقز کە پیشەی بەڕێوەبەری کەناڵی تێلێگرامی (سەقز ڕووداو) و ئەندامی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسانە، لەلایەن هێزەکانی فەرمانگەی ئیتلاعاتەوە لە کافێیەک لە ڕێگای بانە دەستگیرکرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

هەنگاو ئاماژە بەوەش دەکات، ئەو ڕۆژنامەنووسە لە ساڵی ڕابردووشدا، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر کێشەی هاوڵاتییانی شاری سەقز لە کەناڵی تێلێگرام، و بە سکاڵای فەرمانداری ئەو شارە بە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی ناڕاستییەکان و تێکدانی بیروڕای گشتی" بانگ کرابووە پۆلیسی فەتا و لێپرسینەوەی لێکرابوو.

تائێستا هیچ زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکارەکانی دەستگیرکردن و، ئەو تۆمەتانەی دراونەتە پاڵ ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردە، هەروەها چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە. 


PM:05:45:19/09/2024