کچێکی ١٣ ساڵە باوکی دەکوژێت


لە ناحیەکی سەر بە پارێزگای هەولێر کچێکی تەمەن ١٣ ساڵە باوکی خۆی دەکوژێت.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی " سپی " بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ناحیەی کەسنەزانی سەر بە پارێزگای هەولێر، باوکێک لەلایەن کچە ١٣ ساڵانەکەیەوە کوژرا.

کچەکە کە تەمەنی ١٣ ساڵە بەیانی کاتی نوێژ باوکی لە خەو هەڵدەسێنێت، دوای نوێژکردن باوکەکە دەنوێتەوە، کچەکە چەقۆیەک لەسەر سنگی باوکەکەی دەدات و دەیکوژێت.

کەسانی نزیکی ئەو خێزانە ئاماژە بەوە دەکەن کە کچەکە لە رووی دەرونییەوە نەخۆشە.

پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.



PM:09:21:19/09/2024