سپای پاسداران: بەرپرسێکی کۆمەڵەو ژمارەیەک چەکدار کوژران‌‌و برینداربوون



پێوەندییە گشتییەکانی بارەگای حەمزە سەید ئەلشوهدە سەر بە فەرماندەیی هێزە زەمینیەکانی سپای پاسداران ئاشکرای دەکەن، کە گرووپێکی کۆمەڵەیان کوشتووە و بریندارکردووەو دەستان بەسەر چەکەکانیاندا گرتووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهری ئێرانی، پێوەندییە گشتییەکانی بارەگای حەمزە سەید ئەلشوهدە سەر بە فەرماندەیی هێزە زەمینیەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" لە ڕێگەی چاودێریی ورد و هەواڵگریی سەربازانی ئیمام ئەلزەمان  لە پارێزگای کوردستان، بۆسەیەک بۆ گروپێکی تیرۆریستی کە هەوڵی دزەکردنە ناو خاکی ئێرانیان دەدا لە مێروانەوە تا پارێزگاری کوردستان نەهێڵرا و لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئێرانەوە نەهێڵران".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەو گرووپە بە کوشتن و بریندارکردنی ئەندامانی و دەستبەسەرداگرتنی کەرەستەی ئەوان لەناوچوون، ئاماژە بەوە کراوە کە لە نێو ئەو" تیرۆریستانەدا "کە لەناوچوون ڕێبوار کەریمیان سەرۆکی باندی تیرۆریستی کۆمەڵە بووە.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێج شەممە لە راگەیاندراوێکی دەستەی کارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کە ئەمشەو ١٩ ی ئەیلول بڵاویکردەوە هاتووە" بە داخێکی زۆر گرانەوە ئەمڕۆ( چوار شەممە ) هاوڕێ ڕێبوار کەریمیان ناسراو بە ڕێبوار داسێران، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و بەرپرسی کۆمیسیۆنی نیزامی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی لە پیرانەکۆن دوای چەندین سەعات شەڕ و خۆڕاگری گیانی ئازیزی بەختکرد". 



AM:12:19:20/09/2024