بەڕێوەبەری گشتی كارەبای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەردا دێت و دەشڵێت" لەپێناو جوتیارەكان و ئاودێری كشتوكاڵی ئەو گۆڕانكارییەیان كردووە".
سعیدی سید قادری خەیات، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای هەڵەبجە ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای موختار و زۆربەی گوندنشینە خۆشەویستەکان و بەمەبەستی پێدانی کاتی گونجاو بۆ ئاودانی بەروبوومە کشتوکاڵیەکان، پێدانی کارەبای گوندەکان گۆڕانکاری بەسەرداهات.
ڕاشیگەیاند" لە کاتژمێر (٤)ی پاشنیوەڕۆ کارەبایان پێدەدرێت تا کاتژمێر (٦)ی بەیانی و هەندێكجار تا (٧)ی بەیانی".
ڕوونیشی كردۆتەوە، هەوڵ دەدەین بە پشتیوانی خوای گەورە بتوانین جگە لەو کاتانەش هەندێكجاری تریش کارەبایان بۆ دابین بکەین و وتیشی" هیوادارم جێگەی ڕەزامەندیان بێت و سوودی لێ وەربگرین بۆ ئاودێری".
جەختیشی كردۆتەوە، پشت بەخوای گەورە هەمیشە پشتیوانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دەبین بەتایبەت گوندنشینە خۆشەویستەکانمان.