کۆمیتەی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوا دەکات نێرگز محهمهدی چالاکوانی ئێرانی و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئازاد بکرێت و دەشڵێت" بارودۆخی تەندرستی ناجێگیرە".
کۆمیتەی بەڕێوەبردنی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەندامانی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەین، هەڵوێست وەربگرن بۆ ئازادکردنی نێرگز محەمەدی کە بارودۆخی تەندرووستی جێگر نییە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نێرگز محەمەدی کە نەخۆشی دڵ و سییەکانی هەیە و لەم دواییەدا گرێیەک لە مەمکی دۆزراوەتەوە و پێویستی بە چارەسەر و چاودێری بەردەوامە.
نێرگز محەمەد چالاکوانێکە و ژیانی خۆی بۆ داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ لە ئێران بەسەربردووە و چەندین جار لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە سزای بەسەردا سەپێندراوە، بەهۆی هەڵمەتە بێوچانەکانی دژی سزای لە سێدارەدان و زیندانیکردنی تاکە کەسی.
هەروەها نێرگز براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی-یە کە لە مانگی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ بەدەستیهێناوە، لە ئێستاشدا لە زیندانی ئەوین لە تاران زیندانیکراوە.