ئەم هەفتەیە لە سەنتەری شاری سلێمانی نەوت دابەشدەکرێت

سەرچاوەیەک لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی ئاماژە بۆئەوەدەکات کە ئەم هەفتەیە دابەشکردنی نەوت لە سەنتەری شاری سلێمانی دەستپێدەکات و بۆ هەر خێزانێك بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتیان پێدەدرێت.

سەرچاوەیەك لە لیژنەی سووتەمەنی سلێمانی رایگەیاندووە"  دابەشكردنی نەوتیان لەدەرەوەی شارەكان دەستپێكردووە، سەرەتا لە سنووری قەزای پشدەر و ڕۆژی پێنج شەممەش بەردەوام بوو لەگەڵ ئەوەشدا لە سنووری هەڵەبجە لە هەورامان دەستی پێكرد".

ئەو سرچاوەیە ئاشکرای کرد" بڕیارە ئەم هەفتەیە لەناو شاری سلێمانی-ش دابەشكردنی نەوت دەستپێبكات بەجۆرێك ڕۆژێك ناوشار و ڕۆژێك دەرەوەی شار دابەش بكرێت و سەرەتاش لە سنووری مەڵبەندی ١-ەوە دەستپێدەكات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشداوە بۆ هەر خێزانێك بڕی ٢٠٠ لیتر نەوتیان بە بڕی ١٠٤ هەزار دینار پێ‌ دەدرێت.



PM:04:08:21/09/2024