ئەم هەفتەیە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاری دەکرێت

رۆژی دووشەممە یان سێشەممە رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق دیاری دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە ٢١ی ئەیلولی ٢٠٢٤  نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" رۆژی دووشەممە یان سێشەممە، ئەنجوومەنی کۆمیسیاران رۆژی دەستپێکردنی بانگەشە دیاری دەکات."
 
وتیشی" وردبینیی ناوی بەربژێران لە وەزارەتی ناوخۆ و دەستەی دەستپاکی کۆتاییهاتووە و دەبێت کۆمیسیۆن پەسندیان بکات، بەگوێرەی زانیارییەکان تاوەکو ئەمڕۆ ناوەکان پەسندنەکراون".
 
ئاماژەی بۆئەوەشداوە کە کارەکانی کۆمیسیۆن بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بێ کێشە بەڕێوەدەچن.
 
بڕیارە ٢٠ی مانگی ١٠ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دەنگدانی تایبەتیش رۆژی ١٨  بەڕێوەدەچێت و کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرپەرەشتی هەڵبژاردنەکە دەکات. 
 
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، دوو ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٥٧٨ کەس مافی دەنگدانیان هەیە کە دوو ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ ـیان دەنگدەری گشتی و ٢١٥ هەزار و ٩٦٠ـیان دەنگدەری تایبەتن.
 
هەروەها بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ١٤٣١ بنکەی دەنگدان دەبن و ١٢٦٦ـیان بنکەی دەنگدانی گشتی و ١٦٥ـیان بنکەی دەنگدانی تایبەتن.



PM:04:48:21/09/2024