گەشتیارێکی عەرەب لە سەر ڕێگای ناوچەی گەشتیاری گەلی شێرانە

گەشتیارێكی عەرەب لە سەر ڕێگای ناوچەی گەشتیاری گەلی شێرانە دەكەوێتە خوارەوە بۆ ناو ئاوەكە و بەهۆیەوە خنكا.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی دهۆك بڵاویكردەوە، گەشتیارێکی عەرەب بەناوی (ب. ع. ج) کە خەلکی شاری بەغدایە و تەمەن ٢٥ ساڵە كەوتۆتە ناو ئاوی گەلی شێرانە لەناحیەی دێرەلوک و گیانی لەدەستداوە.

ڕاشیگەیاندووە" دوای گەیاندنی تەرمەکەی بۆ پزیشکی داد لە ئامێدی لە ئێستادا تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ پارێزگای دهۆک".

سالانە لە چەم و ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێم بە دەیان كەس دەخنكێن و بەردەوامیش فەرمانگەكانی بەرگری شارسانی داوا لە هاووڵاتیان و گەشتیاران دەكەن نزیك چەم و ڕووبارەكان نەكەون تاوەكو ژیانیان پارێزراو بێت.


PM:05:46:21/09/2024