ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی دیکەی پارێزگاکە کۆبووەوە و جەختی لە گرنگي سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێم، به‌ياني ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه ٢٢ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (ماوە بۆدرێژکراوە)، له باڵەخانەی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگار و به‌رپرسانى يه‌كه كارگێڕييه‌كانی ناوەند و سنوورى پارێزگاكه‌دا كۆبووه‌وه.
لە ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێم ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخ و ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان، پرۆسه‌ى ئاوه‌دانكردنه‌وه و بنياتنان، به‌رنامه‌ى گه‌شه‌پێدان و چۆنێتي به‌ڕێوه‌چوونى كار و پرۆژه‌كان له پارێزگاى هه‌ولێر و قه‌زا و ناحيه‌كانى، تاوتوێكران، هه‌روه‌ها تيشك خرايه سه‌ر گرنگى دابينكردنى پێداويستييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى گرفت و كه‌موكوڕيیه‌كان.
هەروەها لای خۆشییەوە نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى خزمه‌تگوزارييه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه و هه‌موو پشتگيرييه‌كیشی بۆ سه‌رخستنى كارگێڕي هه‌ولێر له‌پێناو باشتر خزمه‌تكردنى هاوڵاتيياندا ده‌ربڕى.
له ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له ئاماده‌كارييه‌كانى پارێزگاى هه‌ولێر بۆ هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان و بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كراوە، لەوبارەیەوە نێچيرڤان بارزانى داكۆكی له گرنگى سه‌رخستنى هه‌ڵبژاردن و به‌ڕێوه‌چوونى شارستانييانه‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن كرده‌وه و ئاماژه‌شی به رۆڵى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان كرد.
ڕۆژی ٢٠ی تشرینی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان بە سەرپەرشتی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ئامارەكانی كۆمسیۆنی عێراق، ٢ ملیۆن و ٨٩٩ هەزار و ٦١ كەس لە هەرێمی كوردستان مافی دەنگدانیان هەیە كە ٢ ملیۆن و ٦٨٢ هەزار و ٩٤٢ دەنگدەری گشتین و ٢١٦ هەزار و ١١٩ دەنگدەری تایبەتن.
كۆمسیۆن بۆ ئەم هەڵبژاردنە هەزار و ٤٢٧ ناوەندی دەنگدان دەكاتەوە كە ٥٥٩ بنکەیان لە سنوری هەولێرە و ٥٣٢ بنکەشیان لە سلێمانییە و ژمارەی بنکەکانی دەنگدانی دهۆکیش ٢٩٦ بنکەیە و لە سنوری بازنەی هەڵبژاردنی هەڵەبجەش ٢٨ بنکە هەیە.
هاوکات ١٢ بنکەی دەنگدانی دیکەش لە پارێزگاکانی کەرکوک، دیالە، نەینەوا، ئەنبار، واسیت، بەغدادی کەرخ و رەسافەش بۆ دەنگدانی تایبەت دانراون.
١٣ حزبی سیاسی و دوو هاوپەیمانێتی بەشداری لە کێبڕکێی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دەکەن بە ئامانجی بردنەوەی ٩٥ کورسی گشتی پەرلەمان، هەرێمی کوردستانیش بەسەر چوار بازنەی هەڵبژاردن دابەشکراوە کە بۆ بازنەی هەولێر ٣٢ کورسی و بازنەی سلێمانی ٣٦ کورسی و لە بازنەی دهۆک ٢٤ کورسی و لە بازنەی هەڵبژاردنی پارێزگای هەڵەبجەش ٣ کورسی تەرخانکراوە.
هەروەها لە دوای بریارێکی دادگای باڵای فیدرالی عێراقیش کە کۆی (١١) کورسیەکەی پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە و دواتر لە رۆژی ٢٠ی ٥ی ٢٠٢٤ دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق بڕیاریدا بە تەرخانکردنی ٥ کورسی بۆ پێکهاتەکان کە دوو کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان (یەک کورسی لە سلێمانی، یەک کورسی لە هەولێر)، هاوکات سێ کورسی بۆ پێکهاتەی کلد و سریان ئاشووری و ئەرمەن (یەک کورسی لە سلێمانی، یەک کورسی لە هەولێر و یەک کورسی لە بازنەی هەڵبژاردنی دهۆک) تەرخانکراوە.
لە پەرلەمانی کوردستاندا لە کۆی ١٠٠ کورسی ٣٠ کورسی بۆ کۆتای ژنان دیاریکراوە کە لە بازنەی هەولێر ١٠ کورسی، لە سلێمانی ١١ کورسی، لە بازنەی دهۆک ٨ کورسی، لە هەڵەبجە ١ کورسی بۆ کۆتای ژنان تەرخانکراوە.