نەوتی سپی لەم شوێنانە دابەشدەکرێت

پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژی سێشەممە لە قەزای بازیان و چەند شوێنێکی دیکە دابەشبکرێت. 

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، رایگەیاند"ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە قەزای بازیان، سورداش، بنگرد و پێنجوێن دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەکرێت". 

ئەوەشی خستەڕوو، لە بەرامبەر ٢٠٠ لیتر نەوت بڕی ١٠٤ هەزار دینار لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت.

نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە بۆ وەرگرتنی نەوتەکە هەر خێزانێک کۆبۆنی نەوتی هەبێت. 



AM:12:01:24/09/2024