لە سنورى منبج درۆنێکی تورکیا خرایە خوارەوە

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٦ی ئەیلولی ٢٠٢٤ درۆنێکی دەوڵەتی تورکیا لە گوندێکی سنوورى منبج خرایە خوارەوە.

ئاژانسی هەواڵی ئانها، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە" شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازی منبج درۆنێکی دەوڵەتی تورکیان خستە خوارەوە". 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو درۆنەى دەوڵەتی تورکیا لە گوندی عەرەب حەسەن لە باکوورى ڕۆژهەڵاتی منبج خراوەتە خوارەوە.



PM:04:18:26/09/2024