پلەکانی گەرما نزمدەبنەوەو لە سلێمانی رەشەبایە


بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم پێشبینی دەکات سبەی شەممە پلەکانی گەرمای تا ٣ پلە داببەزێت، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆشەوە هەینی لە سلێمانی رەشەبایەکی بە‌هێز هەڵیکردووە.

کەشناسی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی بەمشێوەیە راگەیاند:

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەهەندێ ناوچە نیمچە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما، بەرز دەبێتەوە بە ١-٢ پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .
خێرای با،  لە سەر خۆ – مامناوەند دەبێت ١٠-٢٠ کم.
ئاراستەی باکە لە باكووری خۆرهەڵاتەوەیە .

سبەی شەممە بەمشێوەیە دەبێت: 

کەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت . 
پلەکانی گەرما، بە نزیكەی ١تا ٣ پلە نزمتر دەبێت لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .
خێرای با، بەهێزتر دەبێت لە ١٥ ەوە ٢٥ کم/ک .
ئاراستەی باکە باكووری خۆرهەڵات دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: ٣٥ پلەی سیلیزی
سلێمانی:٣٣ پلەی سیلیزی
دهۆک:٣٥ پلەی سیلیزی
کەرکوک:٣٧ پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:٣٥ پلەی سیلیزی
زاخۆ:٣٦ پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:١٩ پلەی سیلیزی
سۆران:٣٤ پلەی سیلیزی
گەرمیان:٣٧ پلەی سیلیزی




AM:10:58:27/09/2024