نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ هەینی ٢٧ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی کەمێک دابەزی کە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بۆ ئەمڕۆ بە ٢ هەزار و ٦٦٢ دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا دوێنێ نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە ٢ هەزار و ٦٦٨ دۆلار بوو. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٦٤٣) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٥٩٢) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٥٦٧) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤٩٣) هەزار دینارە.


PM:05:34:27/09/2024